الآحادِ

الآحادِ

1- پێناسەكەی:

أ- لە ڕووی زمانەوە: (الآحاد) كۆی (أحد)ـە كە بەمانای (یەك – واحد) دێت، وە هەواڵی یەك كەس (خبر الواحد) ئەوەیە كە یەك كەس ڕیوایەتی دەكات.

ب- لە ڕووی زاراوەوە: ئەوەیە كە مەرجەكانی موتەواتیری تیادا نەبێت.

2- حوكمەكەی:

سوودی زانستی تیۆری (العلم النظري) هەیە، واتە: ئەو زانستەی كە لەسەر تێڕوانین و بەڵگەداركردن (الاستدلال) وەستاوە.

2- بەشەكانی فەرموودەی ئاحاد بەگوێرەی ژمارەی ڕێگاكانی:

فەرموودەی ئاحاد بەگوێرەی ژمارەی ڕێگاكانی، گێڕانەوەی دابەش دەبێت بۆ سێ بەش:

أ- مشهور

ب- عزيز

ج- غريب