العَزيزُ

فەرموودەی دەگمەن (العَزيزُ)

1- پێناسەكەی:

أ- لە ڕووی زمانەوە: صیفەی موشەببەهەیە لە (‌عَزَّ ‌يَعِزّ) بە كەسڕە وەرگیراوە، واتە كەم و دەگمەن.

یان لە (‌عزَّ ‌يعَزَّ) بە فەتحە، واتە بەهێز و توند بووە وە بەوەش ناسراوە كە یان لەبەر كەمی و دەگمەنی، یان لەبەر بەهێزی یەتی، لەبەر ئەوەی كە لە ڕێگایترەوە هاتووە.

ب- لە ڕووی زاراوەوە: ئەوەیە كە ڕاوییەكانی لە دوو كەس كەمتر نەبن لەسەرجەم چین و ئاستەكانی سەنەدەكاندا.

2- ڕوونكردنەوەی پێناسەكە:

واتە لەهەر چینێكدا لە چینەكان سەنەد لە دوو كەس كەمتر نەبن، بەڵام ئەگەر لە هەندێ لە چینەكانی سەنەدەكەدا لە سێ كەس زیاتربوون ئەوە زیانی نییە بە مەرجێ ئەگەر لە تەنها چینێكیشدا بێت دوو كەس هەر بمێننەوە، چونكە كەمترین چینە لە چینەكانی سەنەد هەژماری بۆ دەكرێ.

ئەم پێناسەیە بایەخدار (الراجح) ترینیانە، هەروەك حافز ئیبنو حەجەڕ وای نووسیوە، هەندێ لە زانایان دەڵێن فەرموودەی (عزيز) ئەوەیە كە دوو كەس یان سێ كەس ڕیوایەتی بكەن، وە لە هەندێ لە شێوازەكاندا لە فەرموودەی (مشهور) جیایان نەكردۆتەوە.

3- نموونەی فەرموودەی (عزيز):

وەك ئەوەی هەردوو شێخەكە ڕیوایەتی دەكەن لە فەرموودەی ئەنەسەوە، وە بوخاری لە فەرموودەكەی ئەبو هوڕەیڕەوە ڕیوایەتی دەكات كە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «‌لَا ‌يُؤْمِنُ ‌أَحَدُكُمْ ‌حَتَّى ‌أَكُونَ ‌أَحَبَّ ‌إِلَيْهِ ‌مِنْ ‌وَالِدِهِ ‌وَوَلَدِهِ ‌وَالنَّاسِ ‌أَجْمَعِينَ». ئیمانی تەواو نابێ هیچ كەستان تا منی لە باوك و دایكی و مناڵەكانی و سەرجەم خەڵكی خۆشتر نەوێ. وەك قەتادە و عەبدولعەزیزی كوڕی سوهەیبیش لە ئەنەسەوە ڕیوایەتیان كردووە، وە هەروەها شوعبە و سەعید لە قەتادەوە گێڕاویانەتەوە، وە لە عەبدولعەزیز ئیسماعیلی كوڕی عولەییە و عەبدولواریسیش لە عەبدولعەزیزەوە ڕیوایەتیان كردووە، وە ڕیوایەتیشی كردووە لەسەرجەمیانەوە.

4- بەناوبانگترین دانراوەكان تیایدا:

زانایان دانراوی تایبەتیان لەسەر فەرموودەی (عزيز)ـدا دانەناوە، وادیارە كە ئەمەش لەبەر كەمی و نەبوونی سوودی گرنگە لەو جۆرە دانراوانەدا.