صحيح البخاري

صحيح البخاري

صحيح البخاري

سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاریکۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵادا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەدە.

بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودەدادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان

 

نووسەرەکەی

سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە [ئاسیای ناوەڕاست]، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢ک، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤ک و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦ک.

 

هۆ و ماوەی دانانی

بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، ئەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە..

 

ژمارەی فەرموودەکان

ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.

 

سەرچاوەکان

سایتی ئیسلام وێب

1 كتاب بدء الوحى پەرتووکی سەرەتای وەحی 

2 كتاب الإيمان     پەرتووکی باوەڕ 

3 كتاب العلم پەرتووکی زانست

4 كتاب الوضوء   پەرتووکی دەستنوێژ  

5 كتاب الغسل      پەرتووکی شووشتن  

6 كتاب الحيض     پەرتووکی بێنوێژی

7 كتاب التيمم             پەرتووکی تەیەموم   

8 كتاب الصلاة          پەرتووکی نوێژ  

9 كتاب مواقيت الصلاة        پەرتووکی کاتەکانی نوێژ   

10 كتاب الأذان       پەرتووکی بانگ

11 كتاب الجمعة     پەرتووکی هەینی

12 كتاب صلاة الخوف     پەرتووکی نوێژی ترس

13 كتاب العيدين     پەرتووکی دوو جەژنەکە   

14 كتاب الوتر        پەرتووکی نوێژی وەتر      

15 كتاب الاستسقاء  پەرتووکی نوێژە بارانە     

16 كتاب الكسوف پەرتووکی خۆرگیران       

17 كتاب سجود القرآن پەرتووکی سەجدەکانی قورئان

18 كتاب التقصير    پەرتووکی کورت کردنەوەى نوێژ     

19 كتاب التهجد      پەرتووکی شەونوێژ

20 كتاب فضل الصلاة فى مسجد مكة والمدينة       پەرتووکی پلەوپایەی نوێژ لە مزگەوتی مەککە و مەدینە   

21 كتاب العمل فى الصلاة      کتاب العمل فى الصلاة      

22 كتاب السهو       پەرتووکی هەڵەی نوێژ     

23 كتاب الجنائز     پەرتووکی تەرم  

24 كتاب الزكاة       پەرتووکی زەکات

25 كتاب الحج        پەرتووکی حەج  

26 كتاب العمرة      پەرتووکی عومڕە

27 كتاب المحصر   پەرتووکی ڕێگری کردن لە چوونە مەککە       

28 كتاب جزاء الصيد پەرتووکی سزای ڕاوکەر

29 كتاب فضائل المدينة پەرتووکی پلەوپایەی مەدینە

30 كتاب الصوم      پەرتووکی ڕۆژوو

31 كتاب صلاة التراويح پەرتووکی نوێژی تەڕاویح

32 كتاب فضل ليلة القدر        پەرتووکی پلەوپایەی شەوی فەڕ       

33 كتاب الاعتكاف  پەرتووکی خەڵوەت

34 كتاب البيوع      پەرتووکی فرۆشتن

35 كتاب السلم        کتاب السلم        

36 كتاب الشفعة      کتاب الشفعة      

37 كتاب الإجارة     پەرتووکی بەکرێدان

38 كتاب الحوالات   پەرتووکی بەرەو ڕوکردنەوە - حەواڵە

39 كتاب الكفالة      پەرتووکی دەستە بەربوون  

40 كتاب الوكالة      پەرتووکی جێدارایی - وەکالەت        

41 كتاب المزارعة   پەرتووکی کشتيار

42 كتاب المساقاة     پەرتووکی ئاو گێڕی

43 كتاب فى الاستقراض        پەرتووکی قەرز وەرگرتن و قەرز دانەوە و حیجر دانان و ماڵ بەفیڕۆدان       

44 كتاب الخصومات پەرتووکی دژایەتی 

45 كتاب فى اللقطة  پەرتووکی شتی دۆزراوە    

46 كتاب المظالم     پەرتووکی چەوساندنەوە    

47 كتاب الشركة     پەرتووکی هاوبەشى

48 كتاب الرهن      پەرتووکی بارمتە

49 كتاب العتق       پەرتووکی ئازادکردنی بەندە

50 كتاب المكاتب    پەرتووکی نامەنووسی      

51 كتاب الهبة وفضلها والتحريض عليها  پەرتووکی بەخشین و بەهرەی شت بەخشین و دیاری       

52 كتاب الشهادات   پەرتووکی گەواهیدان       

53 كتاب الصلح      پەرتووکی ئاشتەوایی        

54 كتاب الشروط    پەرتووکی مەرج 

55 كتاب الوصايا     پەرتووکی ڕاسپێرییەکان   

56 كتاب الجهاد والسير پەرتووکی تێکۆشان و بەسەرهاتەکانی

57 كتاب فرض الخمس      پەرتووکی دابەشکردنی پێنج یەک

58 كتاب الجزية والموادعة     پەرتووکی سەرانە و لەئەستۆگرتن    

59 كتاب بدء الخلق  پەرتووکی سەرەتای فەراهەمهێنان    

60 كتاب أحاديث الأنبياء       پەرتووکی پەیامبەران

61 كتاب المناقب     پەرتووکی شانازییەکان     

62 كتاب فضائل أصحاب النبى صلى الله عليه وسلم پەرتووکی پلەوپایەی هاوەڵانی پەیامبەر سەلامی خوای لەسەر بێ    

63 كتاب مناقب الأنصار        کتاب مناقب الأنصار        

64 كتاب المغازى    پەرتووکی کوشت و کوشتارەکان      

65 كتاب التفسير     پەرتووکی ڕاڤەی قورئان   

66 كتاب فضائل القرآن پەرتووکی پلەوپایەیەکانی قورئان      

67 كتاب النكاح       پەرتووکی هاوسەرگیری   

68 كتاب الطلاق     پەرتووکی تەڵاق 

69 كتاب النفقات     پەرتووکی خەرجیەکان     

70 كتاب الأطعمة    پەرتووکی خواردەمەنیەکان

71 كتاب العقيقة      پەرتووکی حەوتم

72 كتاب الذبائح والصيد     پەرتووکی سەربڕین و ڕاو کردن

73 كتاب الأضاحي  پەرتووکی قوربانی

74 كتاب الأشربة    پەرتووکی خواردنەوەکان   

75 كتاب المرضى   پەرتووکی نەخۆش

76 كتاب الطب       پەرتووکی پزیشک

77 كتاب اللباس      پەرتووکی پۆشاک

78 كتاب الأدب       پەرتوکی ئاکار   

79 كتاب الاستئذان   پەرتووکی مۆڵەت خواستن 

80 كتاب الدعوات    پەرتووکی نزاکان

81 كتاب الرقاق      کتاب الرقاق      

82 كتاب القدر        پەرتووکی چارەنووس       

83 كتاب الأيمان والنذور        پەرتووکی سوێند و نەزر - پەیمان    

84 كتاب كفارات الأيمان        پەرتووکی برێتی سوێندەکان

85 كتاب الفرائض   پەرتووکی میرات

86 كتاب الحدود      پەرتووکی سنوورەکان      

87 كتاب الديات      پەرتووکی خوێنبایی

88 كتاب استتابة المرتدين والمعاندين وقتالهم       پەرتووکی داوا کردنی تەوبە لە هەڵگەڕاوە

89 كتاب الإكراه      پەرتووکی زۆرەملێ

90 كتاب الحيل       پەرتووکی فێڵ   

91 كتاب التعبير      پەرتووکی خەوپەرژێن     

92 كتاب الفتن        پەرتووکی ئاژاوەکان

93 كتاب الأحكام     پەرتووکی یاساکان

94 كتاب التمنى      پەرتووکی ئاوات خواستن  

95 كتاب أخبار الآحاد کتاب أخبار الآحاد

96 كتاب الاعتصام بالكتاب والسنة پەرتووکی پابەندی بە قورئان و سونەت

97 كتاب التوحيد     پەرتووکی یەکتا پەرستی