المُتُواتِرُ

المُتُواتِرُ

1- پێناسەكەی:

أ- لە ڕووی زمانەوە: ئیسمی فاعیلە و لە (التواتر)ـەوە وەرگیراوە، كە بەمانای یەك لەدوای یەك (التتابع) دێت، جا كە دەڵێ: (تواتر المطر) باران باری، واتە یەك لەدوای یەك دەباری.

ب- لە ڕووی زاراوەوە: ئەو فەرموودەیەیە كە ژمارەیەكی زۆر بیگێڕنەوە، كە شتەكی عادەتی نەبێت، كە ئەوانە لەسەر درۆ ڕێك نەكەون.

2- ڕوونكردنەوەی پێناسەكەی:

واتای پێناسەكە: واتە ئەو فەرموودەیە (الحديث، الخبر)ـە یە، كە لە هەموو ئاستێك لە ئاستەكان (طبقة)ـی سەنەدەكەدا بیگێڕنەوە، چەند ڕاوییەكی زۆر، كە بە گوێرەی عادەت عەقڵ دانی پیادا نەنێت، كە ئەوڕاوی یانە كۆبووبنەوە، لەسەر شێواندنی ئەو فەرموودەیە.

3- مەرجەكان:

لە ڕوونكردنەوەی پێناسەكەوە دەردەكەوێت كە موتەواتیر بونی فەرموودە بە چوار مەرج نەبێت نایەتە دی كە ئەمانەن:

أ- دەبێ ژمارەیەكی زۆر بیگێڕنەوە وە لەسەر لایەنی كەمی ئەو ژمارە زۆرە ڕا جیایی هەیە، لەسەر چەند قسەیەك، كە ڕای هەڵبژرراو ئەوەیە كە دە كەسن.

ب- دەبێت ئەو ژمارە زۆرە لەسەرجەم ئاستەكانی سەنەدەكەدا هەبن.

ج- دەبێت عادەتی نەبێت كە ئەوانە لەسەر درۆ كۆ ببنەوە([1]).

د- پێویستە ئەو فەرموودەیە یان ئەندامەكانی هەست كردن پشتكیری لێوە بكات، وەك ئەوەی كە بڵێن بیستمان یان بینیمان یان بەری كەوتین (لمسنا) یان ... بەڵام ئەگەر هەواڵەكەیان عەقڵ پشتگیری لێوە دەكرد وەك ئەوەی كە بڵێی بۆ نموونە: دونیا داهاتووە، و ئافرێنراوە، (العالم حادث)، ئەو لەم كاتەدا هەواڵی موتەواتیری پێ ناوترێ.

4- حوكمەكەی:

فەرموودەی موتەواتیر سوودی زانستە دڵ دامەزرێنەرەیە (العلم الضروري، العلم اليقيني)ـەیەی هەیە، كە پێویستە مرۆڤ بە تەواوی (جازما) باوەڕی پێی هەبێت، وەك ئەوەی كە شتەكەی بەچاوی خۆی ببینێ چۆن گومانی نییە لە ڕاستییەكەیدا هەر دەبێ بەم جۆرەش بێت لە فەرموودەی موتەواتیردا بۆیە فەرموودەی موتەواتیر هەموو وەرگیراوە، وە پێویست بە باسكردن لەسەر چۆنیەتی ڕاوییەكان ناكات.

5- بەشەكانی:

فەرموودەی موتەواتیر دەبێتە دوو بەشەوە: كە ئەوانیش گوتراو (لفظي) و (معنوي)ـین.

أ- موتەواتیری گوتراو (لفظي): ئەوەیە كە لەفزەكەی و ماناكەی هەردووكیان موتەواتیر بن وەك فەرموودەی: «‌مَنْ ‌كَذَبَ ‌عَلَيَّ ‌مُتَعَمِّدًا، ‌فَلْيَتَبَوَّأْ ‌مَقْعَدَهُ ‌مِنَ ‌النَّارِ». واتە: هەر كەسێ بە ئارەزووی خۆی بەدەممەوە ﷺ درۆ بكات، با جێگای خۆی لە ئاگری دۆزەخدا ئامادە بكات. كە نزیكەی حەفتا و ئەوەندە لە هاوەڵان ڕیوایەتیان كردووە.

ب- موتەواتیری مەعنەوی (معنوي): ئەوەیە كە ماناكەی موتەواتیر بێت نەك لەفزەكەی.

وەك فەرموودەكانی بەرزكردنەوەی دەست لە پاڕانەوەدا كە لە پێغەمبەرەوە ﷺ نزیكەی سەد فەرموودە هاتووە، هەموو فەرموودەیەك لەوانە تیایدا هاتووە، كە پێغەمبەر ﷺ لە نزاكردندا دەستەكانی بەرز كردۆتەوە، بەڵام لە چەندەها كات و شوێنی جیاوازدا، هەموو كات و شوێنێكیان (قضية)یەكیان موتەواتیر نییە، بەڵام ئەو ئەندازە هاوبەشەی نێوانیان كە بەرزكردنەوەی دەستەكانە لە پاڕانەوەدا بە موتەواتیری هاووە، بەگوێرەی كۆكردنەوەی ڕێگاكانی گێڕانەوە.

6- بوونی فەرموودەی موتەواتیر:

فەرموودەی موتەواتیر ژمارەیەكی ناوەند هەن لەوانە فەرموودەی حەوزی كەوثەر و فەرموودەی مەسح كردن لەسەر خوف و فەرموودەی بەرزكردنەوەی دەستەكانی ﷺ لە پاڕانەوەدا و فەرموودەی «‌نَضَّرَ ‌اللهُ ‌امْرَأً ...» وە هیتریش كە زۆرن، بەڵام ئەگەر سەیری ژمارەی فەرموودە (آحاد)ـەكان بكەین دەبینین كە فەرموودەی موتەواتیر زۆر كەمن بەگوێرەی ئەمان.

7- بەناوبانگترین دانراوەكان تیایدا:

زانایان بایەخیان بە كۆكردنەوەی فەرموودە موتەواتیرەكان داوە، و لە كتێبی سەربەخۆدا دایان ناون، تا لەسەر قوتابی گەڕانەوە بۆیان ئاسان بێت لەو دانراوانە:

أ- (الأزهار المتناثرة في الأخبار المتواترة): كە پێشەوا سیوتی دیناوە، بەگوێرەی بابەكان ڕێكی خستووە

ب- (قطف الأزهار): كە دیسانەوە هی سیوتییە، پوختەی كتێبی پێووە.

ج- (نظم المتناثر من الحديث المتواتر): كە موحەممەدی كوڕی جەعفەری ئەلكتابی دایناوە.

 



([1]) وەك ئەوەی كە خەڵكی چەند جێگایەكی جیاواز بن، وە ڕەگەز و مەزهەب و هتد ... یــان جیاواز بێت، لەبەر ئەمە جاری وا هەیە ژمارەی گێڕەرەوان زیادە، بەڵأم حوكمی موتەواتیر بونی جێگیر نابێت، وە جاری وا هەیە ژمارەكە ڕێژەییانە (نسبيا) كەمە، كەچی موتەواتیر بونەكە دادەمەزرێ، بەگوێرەی حاڵەتی ڕاوییەكان.